عەبدوڵڵا ئەحمەدی بەمەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە ماوەی دوو ساڵ بوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان ڕاگیرابوو، بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا.

١١ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٧:٢٧


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە ماوەی دوو ساڵ بوو لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان ڕاگیرابوو، بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیمەڕۆی ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، عەبدوڵڵا ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی دوای تێپەڕاندنی دوو ساڵ لە ماوەی حوکمی سێ ساڵەی بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان ئازاد بوو.


عەبدوڵڵا ئەحمەدی دوو ساڵ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر ”شاهرۆخ مورادی“ بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


ئەو بەندکراوە سیاسییە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کە لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوا ڕاگیرابوو، لە مافی مرەخەسی بێبەش کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە