عەزیزی نەسیری بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی

١١ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٤:٠٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوویەوە، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٣١ی دێسامبری ٢٠٢٠)، ”عەزیز نەسیری“  هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە دوای زیاتر لە سێ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

عەزیز نەسیری ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٣ی سێپتامبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەر و پاش ٢٦ ڕۆژ لێپێچینەوە گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانیان خستووەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە