عەلی بەدرخانی دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد بوو

هەنگاو:چالاکێکی سیاسی کورد کە تا ئێستا چەندین کتێبی بە چاپ گەیاندووە، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد بوو.

٢ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:١٠

 

هەنگاو:چالاکێکی سیاسی کورد کە تا ئێستا چەندین کتێبی بە چاپ گەیاندووە، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی بەدرخانی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوای تەواوبوونی ماوەی ٣ ساڵەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە، ئازاد بووە.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە ئەو بەندکراوە سیاسییە لە مافی مرەخەسی بۆ چارەسەریی پزیشکی و ئازادی بەمەرج بێبەش کراوە.

عەلی بەدرخانی لە زستانی ساڵی ٢٧١٤، دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و دواتر لە زانکۆی تارانیش دەرکرا، ناوبراو خوێندکاری قۆناخی کۆتایی ماستەری زانکۆی تاران بوو.

ئەو چالاکە سیاسیە لە کۆتاییدا لە لایەن لقی دادگای شۆرشی ئورمیە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و لە ساڵی ١٣٩٦ ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەرانا، عەلی بەدرخان ناسراو بە شوان،خاوەنی چەندین بەرهەمە وەکوو؛ “تورکیە، دێموکراسی و کوردەکان، وتووێژی ئەندێشە، پەنابەری عەشق، چیرۆک و ئەفسانە کوردیەکان”.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە