عەلی دڵباختە پزیشکی ناسراوی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو دەستبەسەر کرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان یەک لەوان دکتۆر عەلی دڵباختە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گ

٢ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢٠:٤٦

 

هەنگاو: دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان یەک لەوان دکتۆر عەلی دڵباختە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەرکراوەکانی بە ناوەکانی عەلی دڵباختە و یەزدان جوانمێری بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و ناسنامەی کەسی سێیەم ئاشکرا نەبووە.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم کەسانە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ڕۆژانە دەستبەسەر کراون و زانیارییەکی ورد لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی دوو کەسیان لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە د. عەلی دڵباختە یەکێک لە پزیشکە لە خۆبردوو و خۆشناوەکانی ناوچەیە کە ئێستا لە ناوچەی ئیزگڵە سەرقاڵی خزمەت کردنە و دوای ناڕەزایەتی و گوشاری خەڵک ئازاد کراوە.

چالاکانی مەدەنی سەرپێڵی زەهاو ڕایانگەیاندووە کە بڕیاری دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ١٠ کەسی دیکە لەلایەن ناوەندە ئەمنیی و دادوەرییەکانەوە دەرکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە