عەلی زوڵفی بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ئازاد کرا.

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢٠:٣٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٦ی دێسامبری ٢٠٢١)، عەلی زوڵفی بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای تێپەڕاندنی سێ مانگ لە سزای بەندکرانەکەی نێردرایە مرەخەسی و چونکوو کەمتر لە یەک مانگ سزای بەندکرانەکەی ماوە ئیدی ناگەڕێتەوە بەندیخانە و بەیەکجاری ئازاد کرا.

عەلی زوڵفی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانی لاوانی کورد و لەگەڵ نزیکەی ٢٠ هاووڵاتیی دیکە لە بۆکان دەستبەسەر و دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو دواتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی  بۆکانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت” سزای ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

عەلی زوڵفی دواجار ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان کرا.

شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بووندا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە