عەلی ئیسماعیلی بە مەرج لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی ٨ مانگ لە ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی بە مەرج ئازاد کرا.

١ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٠:١١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی ٨ مانگ لە ماوەی حوکمی بەندکرانەکەی بە مەرج ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، عەلی ئیسماعیلی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕاندنی ٨ مانگ لە ماوەی یەک ساڵەی حوکمی بەندکرانەکەی، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کراوە.

عەلی ئیسماعیلی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی جاشێران ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (١١ی ژوئیەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و یەکی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە بارمتە ئازاد کرا. ناوبراو مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی شنۆ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە  ڕۆژی دووشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە