عەلی ئیسماعیلی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

٩ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢٢:١٦


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری شنۆ هەڵیان کوتاوەتە ماڵ عەلی ئیسماعیلی و دوای دەستبەسەر کران بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەیان گواستووەتەوە.

عەلی ئیسماعیلی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی جاشێران ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ (١١ی ژوئیەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.


ناوبراو مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی شنۆ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


عەلی ئیسماعیلی مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٧١٨ بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە