فرۆشیارێکی کتێب لە بۆکان دەستبەسەر کراوە

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

٢٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٠:٣٨

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢١ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ١١ی ژوئەنی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات فرۆشیارێکی کتێبێکیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.

هەواڵنیری هەنگاو لە بۆکان ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە ”مستەفا سەلیمی“ کوڕی علی کە سەرقاڵی فرۆشتنی کتێب بووە دەستبەسەر کردوە.

ڕەحیمی لە کۆڵانی بانکی میلی بۆکان سەرقاڵی فرۆشتنی کتێب بووە و دوای دەستبەسەر کران چارەنووسی نادیارە.

.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە