فواد وکاڵەتی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ کە بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو،

٢٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٠:١٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ کە بەهاری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٨ی فوریەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی فواد وکاڵەتی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری خۆی گوازرایەوە.

فواد وەکاڵەتی ١٩ی بانەمەڕی ئەمساڵ (٩ی ئاوریلی ٢٠١٩) هاوڕێ لەگەڵ ٣ کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ بە ناوەکانی ”سولەیمان ڕاستق قزڵباش“، ”جەعفەر مشکینی مسرکانلوو“ و ”یوسف سەبزی بەلخکانوو“ دەستبەسەر کرابوون کە فواد، سولەیمان و یوسف دوای یەک مانگ هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کران و جەعفەر هێشتاش لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ڕاگیراوە.

هاوینی ئەمساڵ لقی یەکەمی دادگای شۆرشی شاری خۆی هەر یەک لە ”فواد وکاڵەتی“، ”یوسف سەبزی بەلخکانوو“ و  ”سولەیمان ڕاستق قزڵباش“ بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە دژی نیزام“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا و ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگا وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە