فەخرەدین ئەسریسی بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بە مەرج ئازاد کرا.

٢٥ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢٢:٥٢

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بە مەرج ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٥ی ژانویەی ٢٠٢٠)، فەخرەدین ئەسریسی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای ئەوەی لەگەڵ داوای ناوبراو بۆ ئازادی مەرجدار ڕەزامەندی نیشان درا، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

فەخرەدین ئەسریسی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧١٧ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠١٧)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دەستبەسەر لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

فەخرەدین ئەسریسی لە ماوەی بەندکرانی لە مافی مرەخەسی بێبەش بووە و دوای دوو ساڵ و پێنج مانگ بەندکران بە مەرج ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە