فەرامەرز مەلکشاهی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن دادگای ئیلامەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو

٢٧ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٩:٠٣

 

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن دادگای ئیلامەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، دەستبەسەر کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٢ ئاوریلی ٢٠١٨)، فەرامەرز مەلکشاهی خەڵکی شاری ئیلام دەستبەسەر و بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
فەرامەرز مەلەکشاهی ڕۆژی دووشەممە (٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٧ . ١٢ی فوریەی ٢٠١٨) لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەی ئێرانەوە حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی “ هاندانی هاووڵاتیانی ئیلامی بە مەبستی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسم و شایی دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.
ناوبراو ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە