فەردین بایزیدی بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرایەوە

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی شنۆ دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لەیەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئو

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١١:٣١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی ڕابردووی شنۆ دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لەیەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٩ی مارسی ٢٠٢٠)، فەردین بایزیدی، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەردین بایزیدی لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و دوای گوازرانەوەی بۆ شنۆ بڕیارە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت.

فەردین بایزیدی خەڵکی شنۆ ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢١) لە جاددی شنۆ بۆ نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە