فەردین مەولوودی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە بارمتە ئازاد کرا.

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢٣:٥٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە دوای ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ )٤ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، فەردین مەولوودی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنە دوای ٢٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاد، فەردین مەولوودی لەو ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

فەردین مەولوودی تەمەن ٣٥ ساڵ ڕۆژی هەینی ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١ )١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١( لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای سنە دەستبەسەر کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێشتر و ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی خاکەلێوە (١ی ئاوریل) بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.

فەردین مەولوودی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و خاکەلیوەی ٢٧٢٠ (ئاوریللی ٢٠٢١) بە تۆمەتی ئەندامەتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کورستانی ئێران سزای ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە