فەردین ئەدوایی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی سەوڵاوا ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی سەوڵاوا دوای دوو مانگ بەندکران بە بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

٢٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٢٠:٢٧

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی سەوڵاوا دوای دوو مانگ بەندکران بە بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٦ی مارسی ٢٠٢١)، فەردین ئەدوایی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری سەوڵاوا دوای دوومانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا.

فەردین ئەدوایی خەڵکی گوندی “سلێن”ی سەوڵاوا ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠ ( ١٨ی ژانویە٢٠٢١) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەردین ئەدوایی لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا لەمافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانیان خستووەتە پاڵ ناوبراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە