فەرمانبەران و چاودێرانی دەروازەی گومرگی تەمەرچین (حاجی عومران) مانیان گرت + وێنە

هەنگاو:فەرمانبەران و چاودێرانی گومروگی تەمەرچین لە سنوری پیرانشار بە هۆی دواکەتنی مووچەکەیان مانیان گرتووە.

١٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٤٢

 

هەنگاو:فەرمانبەران و چاودێرانی گومروگی تەمەرچین لە سنوری پیرانشار بە هۆی دواکەتنی مووچەکەیان مانیان گرتووە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ سێشەممە (١٦ی گەلاوێژی٢٧١٨/ ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، سەرجەم فەرمانبەران و چاوەدێرانی گومرگی تەمەرچین(حاجی عومران) لە سنوری پیرانشار و چۆمان ، دەستیان لە کار کێشاوە و مانیان گرتووە.

یەکێک لە فەرمانبەرانی گومرگی تەمەرچین وێڕای پشتراست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە (هەنگاو) ی وت کە بەرپرسانی ئەو دەروازە سنوورییە ١٩ مانگە کە مووچەی فەرمانبەرنیان  نەداوە و بە هۆی وڵامدەر نەبوونیان بە نیسبەت داواکارییەکانی فەرمانبەرانەوە، ئەمڕۆ بڕیاری مانگرتنمان داوە.

ئەو فەرمانبەرە لە درێژەدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ هەموو کارمەندەکان بۆ بەشی حیراسەتی گومرگ بانکهێشت کراون و پێیان ڕاگەیەندراوە کە ئەگەر درێژە بە مانگرتنی خۆیان بدەن ، ئەوا بڕیاری قورسیان لەسەر دەدەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە