٦٠ فەرمانبەری کۆمپانیای گازی سنە لە سەر کار دەرکران

هەنگاو: کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە بە بیانووی قەیرانی ئابووری دەستی داوە بە دەرکردنی فەرمانبەرەکان و دەیان کەسی دەرکردووە.

٢٠ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٢:٣٢

 

هەنگاو: کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە بە بیانووی قەیرانی ئابووری دەستی داوە بە دەرکردنی فەرمانبەرەکان و دەیان کەسی دەرکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە ٦٠ کەس لە فەرمانبەرەکانی خۆی لە سەر کار دەر کردووە.

یەکێک لە فەرمانبەرەکانی کۆمپانیای گازی سنە لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە بەرپرسانی ئەو کۆمانیایە بە بیانووی قەیرانی ئابرووری ئەو کەسانەیان دەر کردووە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە بەدواداچوونی ئەو فەرمانبەرانە هیچ ئاکامێکی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە