فەرهاد عەبدوڵڵاپوور گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ

هەنگاو: دوای زیاتر لە دوو مانگ فەرهاد عەبدوڵڵاپوور لە ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ گوازرایەوە.

٢٣ خەرمانان ٢٧١٨، ١٦:١٠

 

هەنگاو: دوای زیاتر لە دوو مانگ فەرهاد عەبدوڵڵاپوور لە ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٢ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨)، فەرهاد عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی کورد دوای ٧٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازراوەتەوە.

فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، ڕۆژی شەممە (٩ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٣٠ی ژوئەنی ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆوە دەستبەسەر و بنەماڵەکەی لەوکاتەوە نەیانتوانیوە کە چاویان پێ بکەوێت.

ناوبراو برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوورە کە دووساڵ پێش و دوای تێکەڵچوونی چەکداری نێوان پێشمـەرگەکانی دێموکرات و سوپای پاسداران لە گوندی قەرەسەقەلی شنۆ دەستنەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە