فەرهاد مەلەکی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ناساند

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی .

٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٤:٤٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، فەرهاد مەلەکی هاووڵاتیی خەڵکی سەقزکە پێشتر  لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی یەک سال بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بەنەدیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساندووە.

فەرهاد مەلەکی ماوەیەک پیش لەلایەن دادگای شۆرشی سەقز و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لە ڕێگای ئەندامەتی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران (کۆمەڵە) حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

فەرهاد مەلەکی ڕیکەوتی ٢٦ی ڕیبەندانی ساڵی ٢٧١٦ ( ٢ ساڵ پێش) لە کاتی گەڕانەوە لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەند مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە