فەرهەنگ عەیوەزی ژینگەپارێزی کورد بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٣ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٣:٢٨

 

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢٢)، فەرهەنگ عەیوەزی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، دوای زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەیوەزی، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا تەنیا یەک پەیوەندی کورتی تەلەفوونی بە بنەماڵەکەی هەبووە و لەمافی چاوپێکەوتن و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

هێزە ئەمنییەکان ئەم چالاکە ژینگەپارێزەیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.

فەرهەنگ عەیوەزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی تەنگیسەر، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٢ی دێسامبری ٢٠٢١(، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە