فەریاد عەبدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی کامێران کە هاوکات ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بووە، پاش نزیکەی مانگێک دە

٢ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٤:٤٢

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی کامێران کە هاوکات ئەندامی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بووە، پاش نزیکەی مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، فەریاد عەبدی کە ٢٥ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنیەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیرابوو.

فەریاد عەبدی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٩ی ژوییەی ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران لە ناو پەرتووک فرۆشیەکی خۆی (پەرتووک فرۆشی دانشمەند) دەستبەسەر کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ١٤ ساڵ پێش ئێستاش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بۆ ماوەی ٢٠ مانگ بەندکرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە