قارەمانی پرێس‌سینەی جیهان مەترسیی گیانیی لەسەرە

حامید حەیدەری، براوەی میدالیای زێڕی کێبڕکێیە جهانییەکانی پرێس‌سینە کە لە ڕەوتی بەخاکسپاردنی نیکا شاکەرەمی، یەکێک لە گیانبەختگردووەکانی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان

١٣ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٢:٢٤


هەنگاو: هەینی ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

حامید حەیدەری، براوەی میدالیای زێڕی کێبڕکێیە جهانییەکانی پرێس‌سینە کە لە ڕەوتی بەخاکسپاردنی نیکا شاکەرەمی، یەکێک لە گیانبەختگردووەکانی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان و ئێران ڕفێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لە شاری خۆڕەماوا، لەلایەن کەسانێکی نەناسراو هەڕەشەی لێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەو وەرزشوانە، ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی (٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ی زایینی) هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێکی تری خەڵکی ناڕازی، لە شەقام جەلالی خۆڕەماوا و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندراوە و پاش یەک حەوتوو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لەو شارە گواستراوەتەوە.

حامید حەیدەری تەمەن ٣٥ ساڵ، لەدایکبووی شاری خۆڕەماوا و براوەی میدالیای زێڕی کێبڕکێیە جیهانییەکانی پرێس‌سینەی ٢٠٢١ی وڵاتی ڕووسیایە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە بارودۆخی جەستەیی، دەروونی و تەندروستیی ئەو وەرزشوانە ناجێگیر و خراپە و سەرەڕای ئەوەش بە شێوەیەکی سیستەماتیک و هاندەرانە کۆمەڵێک لە بەندکراوانی تاوانە قورسەکان گێچەڵی بۆ ساز دەکەن و ئەمەش مەترسیی گیانیی بۆ ناوبراو دروست کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە