لانیکەم ٥ خۆپێشاندەر لە کرماشان کوژراون

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خۆپێشاندەرای شاری کرماشان لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی کوژران و بریندار بوون.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٢:٠٠

 

هەنگاو: لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە خۆپێشاندەرای شاری کرماشان لانیکەم ٢٥ هاووڵاتی کوژران و بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شەقامی خومەینی و گەڕەکی دەوڵەت ئاوای کرماشان، تەقەیان لە خۆپێشاندەران،کە بە بۆنەی گرانبوونەی نرخی بەنزین هاتبوونە سەر شەقام کردووە و لانیکەم پێنج هاووڵاتی کوژران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لانیکەم ٣ هاووڵاتی لە شەقامی خومەینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی گاردی تایبە کوژراون و دوو کەس لە دەوڵەتاوا لە کاتی هێرش بۆ سەر پاسگای ئەو گەرەکە کوژراون.

تا ئێستا ناسنامەی یەک کەس لە کوژراوانی دەوڵەت ئاوا بە نەاوی “محەمەد میرزایی” بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە. تەمەنی ئەو کەسە ٢١ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

هەروەها منداڵێکی ١٣ ساڵیش کوژراوە، کورێکی دیکەش کە ناوی باوکی “رۆستەم” ڕاگەیەندراوە و دووکانی پێڵاو فرۆشی هەیە کوژراوە.

هەروەها ٢٠ کەسیش بریندار بوون و کوژراو بریندارەکانی کرماشان بۆ نەخۆشخانەکانی “ئیمام ڕەزا” و “تاڵقانی” گوازراونەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە