لاوێک کە لە تەمەنی مێرمنداڵی حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو ئازاد کرا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە پیشتر حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو، دوای هەڵوەشانەی حوکمەکەی و پێدانی پارەی دیە بە بنەماڵەی کوژراوەکە، ئازاد بوو.

١٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٦:١٩

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە پیشتر حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو، دوای هەڵوەشانەی حوکمەکەی و پێدانی پارەی دیە بە بنەماڵەی کوژراوەکە، ئازاد بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، سیاوەش مەحموودی دوای حەفت ساڵ ڕاگیران لە بەندیخانەکانی شاری سنە و سەقز ئازاد بوو.

سیاوەش مەحموودی تەمەن ٢٤ ساڵ کاتێک کە تەنیا ١٧ ساڵ تەمەنی بووە بە هۆی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ئەو حوکمە لە مانگی خەرمانانی ٢٧١٦ لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە بۆ ٥ ساڵ بەندکران و پێدانی بڕی پارەی دیە کەم کرایەوە.

بە هاوکاری کەسانی خێرخواز و هەروەها کەمپەینێک کە دامەزرابوو، ئەو بڕەپارەیە کە داواکرابوو کۆکرایەوە و دواجار ئەمڕۆ سیاوەش دوای ٧ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی سەقز ئازاد بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە