لاوێکی بۆکانی بەهۆی بێکاری خۆی کوشت + ئامار

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی بۆکان خۆی لە پردێک فڕێ دایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٧:٤٦

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی بۆکان خۆی لە پردێک فڕێ دایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٨ی ڕەزبەری ٢٠١٨ / ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”هیوا حەسەن دازدە" کوڕی عوسمان خۆی لە سەر پردی ساحیلی ئەو شارە خستە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە تەمە ٢٥ ساڵە بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە سەرەتای پاییزەوە (دوو حەفتە) شەش پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە هۆکاری خۆکوشتنی  پێنج کەسیان هەژاری و بێکاری بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە