لاوێکی بۆکانی لە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی بۆکان لە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی کە پێشتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو، خۆی کوشت.

١ خەرمانان ٢٧١٩، ١٤:٢٩

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی بۆکان لە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی کە پێشتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو، خۆی کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”شاهین ڕەحیمی“ تەمەن ٢٤ ساڵ لە ڕێگای بە کارهێنانی کۆڵت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شاهین لە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی کە ماوەیەک پێش بە هۆی دژایەتی خێزانەکەیەوە لەگەڵ پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان خۆی کوشتبوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

هایدە عەزیز پووڕ تەمەن ١٧ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧١٩ (٢٦ی مەی ٢٠١٩) لە گوندی ئوشتەپەی بۆکان لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

هەروەها، ڕۆژی ڕابردووش لاوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی جەماڵ ئەحمەدیان بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە