لاوێکی بۆکانی کە لەکاتی ئەنجامی تاوان تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بووە، لەسێدارە درا

هەنگاو: ئەو لاوە کوردەی کە ڕؤژی یەکشەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە درا، لەکاتێکدا تەمەنی ١٧ سال بووە تووش

١٢ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٦:٢٧

 

هەنگاو: ئەو لاوە کوردەی کە ڕؤژی یەکشەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە درا، لەکاتێکدا تەمەنی ١٧ سال بووە تووشی تاوان بووە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمیر مەحموود پوور، کە لەتەمەنی ٢٤ ساڵان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لەسێدارە درا، لەکاتی دەستبەسەر کران تەمەنی ژیر ١٨ ساڵ بووە.

یەکێک لە نزیکانی ناوبراو وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانە بۆ هەنگاو ڕایگەیاند کە ئەمیر لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٢ی (هەتاوی ٢٧١٤ی زایینی) بە تۆمەتی کوشتنی باوکی و زڕدایکی دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

ئەمیر مەحموودپوور ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەشەممەی ٩٨ (١ی مارسی ٢٠٢٠) لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە لەسێدارە درا. ناوبراو لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا لە بەندی لاوانی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیرابوو.

سەپاندنی حوکمی سێدارە و جێبەجێ کردنی بە سەر مێرمنداڵاندا لە ئیران لە کاتێکدایە کە ماوەی ٢٦ ساڵە ئێران جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەوپەیوەندییەدا واژۆ کردووە کە بەپێی ئەو جاڕنامەیە سەپاندنی حومی سێدارە و بەندکرانی هەتاهەتایی بە سەر مێرمنداڵاندا نایاساییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە