لاوێکی تەمەن ١٨ لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو:هاوکات لە گەڵ چلەمین ساڵی شۆرشی گەلانی ئێران لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی کرماشان بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٢:٥٧

 

هەنگاو:هاوکات لە گەڵ چلەمین ساڵی شۆرشی گەلانی ئێران لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی کرماشان بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١١ی فێوریەی ٢٠١٩)، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”سیرووس مەحموودیان“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە بە هۆی هەژاری و دەستکورتییەوە و لە ڕیگای خواردنی حەبی برنجەوە خۆی کوشتووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی سالی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ٤١ منداڵی ژێر ١٨ ساڵی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە