لاوێکی خەڵکی سنە دەستبەسەر و چارەنووسی ژنێکی خەڵکی ماکۆ نادیارە

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و لەلایەکی دیکەوە چارەنووسی ژنێکی دەستبەسەر

٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٩:٢١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و لەلایەکی دیکەوە چارەنووسی ژنێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ماکۆ پاش پێنج مانگ نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٣ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لاوێکیان بە ناوی ”فەردین مورادی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەردین مورادی لە دووکانەکەی خۆی کە لە سێ ڕێیانی شەریف ئاوا هەڵکەوتووە، دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لە بەردەست دا نییە.

لەلایەکی دیکەوە، ژنێکی خەڵکی گوندی ”ئاغ گوڵ“ سەر بە شاری ماکۆ لەپارێزگای ئورمیە بە ناوی ”هاجەر ئاردسی“ لە کۆتایی مانگی گەلاوێژ (ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، هاجەر ئاردسی دوای یەک مانگ لە دەستەبسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازراوەتەوە و ” بە مەبەستی دانپێدادنانی زۆرەملی لەژێر ئەشکەنجەدایە“.

هاجەر ئاردسی لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە