لاوێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٤:٢٠

 

هەنگاو: لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (١ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٢ی دێسامبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لاوێکی کوردیان بە ناوی ”شێڕکۆ جەمشیدی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

شێڕکۆ جەمشیدی خەڵکی گوندی سەرهۆیەی ناوچەی ژاوەرۆی سنە بووە و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی شێرکۆ لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، هەتا ئێستا چارەنووسی ناوبراو نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە