لاوێکی خەڵکی سنە و ژنێکی خەڵکی ڕوانسەر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٦ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١١:٠٩

 

هەنگاو: گەنجێکی خەڵکی سەقز بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی فەرشاد ئەمینی  کە بە هۆی خواردنی حەبی برینجەوە لە نەخۆشخانەی شاری سنە راگیرا بوو، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرشاد تەمەن ٢٠ ساڵان و دانیشتووی گەرەکی حەماڵاوای سەقز بووە کە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بە خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی یەکشەممە (١٥ی ڕەزبەر/ ٧ی ئۆکتۆبر) ژنێکی خەڵکی روانسەر بە ناوی نیلا مورادی دانیشتووی ئاوایی گەڕاو، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناو.

ناوبراو ماوەیەک پێش لە هاوسەرەکەی جیا ببوەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە