لاوێکی خەڵکی سەقز دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە چوار ساڵ پێش دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

٨ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٠:٣٣

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە چوار ساڵ پێش دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٠(، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”سامان ڕەبانی“ تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی مەجید بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی کە سێ مانگ بووە، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە.

سامان ڕەبانی ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٦ (فێوریەی ٢٠١٦) هاوڕێ لەگەڵ شەش کەسی دیکەی خەڵکی سەقز دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ لە ڕێگای ”ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە