لاوێکی خەڵکی ماکۆ بە هۆی هەژاری خۆی سووتاند، خۆکوشتنی س هاووڵاتیی کورد لە یەک رۆژدا

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ماکو، مەهاباد و سونقور کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٢٣:٠٤

 

هەنگاو: لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ماکو، مەهاباد و سونقور کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩(١١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی ماکۆ بە ناوی “ئەسلان کەچەلانلوو” بە هۆی هەژاری و بێکارییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ لاوێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ئاکام عادڵی” بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی بە چەقۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، ژنێکی دیکەی خەڵکی سونقور بە ناوی “نازدار سەمەدی” بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە