لاوێکی خەڵکی مێهران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو“ لاوێکی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە ح

١ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٠:٣٣

 

هەنگاو“ لاوێکی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی خەڵکی مێهران بە ناوی ”سادق شامی“ کوڕی ئەحمەد حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆڕشی مێهران و بە تۆمەتی ”هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران“ بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

شادق شامی مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧١٨ (ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مێهران دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە