لاوێکی خەڵکی ئورمیە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران، بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئیران حوکمی بەندکرانی بەسەر لاوێکی کورد دا سەپاند.

٢ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران، بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئیران حوکمی بەندکرانی بەسەر لاوێکی کورد دا سەپاند.

بە پێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی سێی دادگای شۆرشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفی، هاووڵاتیەکی کوردی بە ناوی “مەجید تیباش” بە ٥ ساڵ بەندکران مەحکوم کرد.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران بە سەر ئەو لاوەدا سەپێندراوە.

مەجید تیباش کوری خالد و خەڵکی گوندی دیزجی مرگەوەر، ڕۆژی چوارشەممە (٥ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٦ی دسامبری ٢٠١٨) دوای بانگ کران بۆ ناوەندی هەواڵی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە