لاوێکی دیکە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مەهاباد ئاشکرا بوو و بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژی شەممە لە شارە

٢١ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٠:١٥

 

هەنگاو: ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مەهاباد ئاشکرا بوو و بەمەش ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژی شەممە لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بۆ ١٤ کەس بەرز بوویەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٩ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵیان بە ناوی ئیمان عەبدی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیمان عەبدی لە ناو دووکانی مۆبایل فرۆشییەکەی دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە نەزانراوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی شەممە لانیکەم ١٣ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کەرەج، مەریوان، بۆکان و مەهاباد دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە