لاوێکی دیکەی کورد لە خۆپێشاندانەکانی ناوەندی ئێران گیانی لە دەست دا

هەنگاو: لاوێکی کورد لە خۆپێشاندانەکانی شاری کەرەج بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە.

٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٧:٤٩

 

هەنگاو: لاوێکی کورد لە خۆپێشاندانەکانی شاری کەرەج بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی شاری کەرەج کە دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و لە زیاتر لە ١٠٠ شاری ئێران هاتە ئاراوە، لاوێکی کوردی خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کوژراوە.

ناسنامەی ئەو لاوە کوردە ”ناسر ڕەزایی“  تەمەن ٣٠ ساڵ  و خێزاندار ڕاگەیەندراوە کە لە گەڕەکی فەردیسی شاری کەرەج کراوەتە ئامانج و گیانی لە دەست داوە. ناوبراو باوکی منداڵێک بووە.

تەرمی ئەو لاوە کوردە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی شارەکانی تاران، کەرەج و ئیسلام شار چوار هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە