لاوێکی دێڵوڕانی بە هۆی پشتگیری لە گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری دێلۆڕان سەر بە پاڕێزگای ئیلام بە تۆمەتی پشتگیری لە هەڕێمی کوردستان، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

١٢ خەرمانان ٢٧١٩، ١٢:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری دێلۆڕان سەر بە پاڕێزگای ئیلام بە تۆمەتی پشتگیری لە هەڕێمی کوردستان، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دادگای شۆڕشی ئیلام لاوێکی خەڵکی شاری دێلۆڕانی بە ناوی “یونس باسرە” کوردی لازم بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات لە رێگەی پشتگیری کردن لە گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بە یەک ساڵ بەندکران حوکم دا.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی راگەیاند کە  یونس کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧١٩ (٢سێپتامبری ٢٠١٩)، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام ناساندووە.

یونس باسرە پێشتریش و لە خۆپیشاندانەکانی بەفراناباری دو ساڵ لەوە پێش، ماوەی ٢٠ ڕۆژ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە دێلۆڕان دەستبەسەر کراو دواتر بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرا.

ئەو لاوە دێلۆڕانییە مانگی ڕیبەندانی دوو ساڵ پێشیش هەر بەو تۆمەتە لەلایەن دادگای شۆڕشی دێلوڕانەوە حوکمی شۆردنی قەوری کوژراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق و بەشداری زۆرەملێ لە نویژی هەینی بە سەردا سەپابوو.

بە پێی حوکمی دادگای دێلوڕان یونس باسرە ئەو حوکمانەی بەسەردا سەپابوو؛

۱ـ بەشداری کردنی بەردەوام هەتا ٦ حەفتە لە نوێژی هەینی وەرگرتنی بەرگەی تەئیدیە لەلایەن پێشنوێژی شاری دێلوڕانەوە بۆ پەسەند کردنەوەکەی.

۲ـ چوننە سەرگۆڕی کوژراوانی سەربە سوپای قودس و ئیتلاعات و خاوێن کردنەوەی گۆڕەکانیان و وەرگرتنی تەئیدیەی بونیادی شەهید و سپای پاسدارانی شاری دێڵوڕان.

۳ـ ناچار کردن بە دروست کردنی ئەکاونتی ئینستاگرام بە ناوی خۆیەوە و بڵاو کردنەوەی وەسێتنامەی کوژراونی حکومەت  شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە