لاوێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لاوێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی شنۆیان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی سپای ئورمیەیان گواستەوە.

٧ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١١:٢٣

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران لاوێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی شنۆیان دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی سپای ئورمیەیان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢٣ی فێوریەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران لاوێکی ١٨ ساڵەی خەڵکی شاری ”شنۆ“یان بە ناوی ”پویا پەروانە“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران دوای دەستبەسەر کردنی پویا پەروانە ناوبراویان بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئەلمەهدی ئورمیە گواستووەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر رکانی ئەو لاوە تەمەن ١٨ سالەیە و بەدواداچوونی بەردوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی پویا پەروانە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە