لاوێکی سنەیی پێنج مانگە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە

هەنگاو: گەنجێکی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

٢٣ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٥:٤١

 

هەنگاو: گەنجێکی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، هێزە ئەمنیەکانی ئێران ٥ مانگ پێش، هاووڵاتیەکی کوردی خەڵکی سنە بە ناوی “هوشیار نوسرەتی”  تەمەن ٣٠ ساڵ و کوری ئەسعەد دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی نوسرەتی، ناوبراو ٥ مانگ پێش و دوای گەڕانەوە لە هەرێمی کودستان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئیران، دەستبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا بە هەواڵنێری “هەنگاو” ڕایگەیاندووە کە هوشیار دانیشتوویی گەرەکی کانی کوزەڵە و وەستایی میکانیکی و لە جادەی کامیاران بۆ سنە دەستبەسەر کراوە.

باوکی ناوبراو، بە هۆی جەڵتەوە توانایی ئیش کردنی نەماوە و خەرجی ماڵ  لە ئەستۆی هوشیار بووە، هەر بۆیە لە ئێستا لە بارودۆخێکی نالەباری ئابوری دا دەژین.

بە تێپەڕبوونی ٥ مانگ لە دەستبەسەر کردنی و سەڕەڕای بەدواداچونەکانی بنەماڵەی هوشیار، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە