لاوێکی سەقزی بە هۆی لەبەر کردنی جلی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو:لاویکی خەڵکی سەقز کە بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

١٩ جۆزەردان ٢٧١٩، ١١:٣٦

 

هەنگاو:لاویکی خەڵکی سەقز کە بەهاری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پینجشەممە (١٦ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٦ی ژوئەنی ٢٠١٩)، دادگای شۆرشی شاری سەقز حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەر لاوێکی خەڵکی ئەو شارەی بە ناوی میلاد فازڵپوور،سەپاند.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆرشی سەقزەوە بە هۆی لەبەر کردنی جلی نەخشێندراو بە ئاڵای کوردستان، بەسەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپێندراوە.

میلاد فازڵپوور، کوری محەمەد و دانیشتووی ئاوایی مەلقەرەنی سەر بە شاری سەقزە، ناوبراو لە کاتی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە