لاوێکی شنۆیی حوکمی ٤٢ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٣ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:٥٣

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری شنۆ لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵی بە ناوی ”سەید نەجمەدین حوسێنی“ بە ٤٢ مانگ بەندکران مەحکووم کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ بە سەر ئەو لاوەدا سەپاوە.

سەید نەجمەدین حوسێنی کوڕی مسباح و دانیشتووی گەڕەکی تاچیناوێی شاری شنۆ، مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنووری سەردەشت دەستبەسەر و پاش دوو حەفتە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە