لاوێکی کورد دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ ب.

٥ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٧:٢٧


هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١٥ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ”حەکی“ سەر بە سیلوانای ئورمیە بە ناوی ”مزەفەر پیرنیا“ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.


مزەفەر پیرنیا کۆتایی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کراوە.


ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە ژێر لێپرسینەوە بووە و ئێستا لە بەندی ١_٢ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە