لاوێکی ئیلامی لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

هەنگاو: گەنجێکی ئیلامی کە بە تۆمەتی کووشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا بوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو، لە پەتی سێدارە ڕزگار کرا.

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٠:٣٧

 

هەنگاو: گەنجێکی ئیلامی کە بە تۆمەتی کووشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا بوو، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو، لە پەتی سێدارە ڕزگار کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٢٠ی نۆوەمبەر ٢٠١٨)، گەنجێکی ئیلامی تەمەن ٣٣ ساڵ کە لە کاتی شەر لەگەڵ براکەی بە چەقۆ کەسێکی کە هاتبووە نێو بژیوانییان کووشتبوو، لەلایەن بنەماڵەی کوژراو، ڕەزایەتی پێ دراو لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

دەنگی و ڕەنگی پارێزگایی ئیلام ڕایگەیاندووە لە سەرەتایی ساڵی ٢٧١٨ی کوردییەوە، ئەوە هەشتەمین حاڵەتی ڕزگاربوونی بەندکراوانی مەحکوم بە سێدارە بووە کە لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکان ڕزگاریان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە