لاوێکی ئیلامی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە خۆپێشاندانەکانی ئیلام دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا.

١١ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٩:٠٦

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام کە لە خۆپێشاندانەکانی ئیلام دەستبەسەر کرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لاوێکی خەڵکی شاری ئەیوان بە ناوی ”سەجاد ئیسماعیلی“ کوڕی ئایەتوڵڵا  لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەجاد ئیسماعیلی لە خۆپێشاندانەکانی شاری ئیلام  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی سەرماوەز (١ی دێسامبر) تەرمی سەجاد ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و هەڕەشەیان لێکراوە کە نابێت ئەو هەواڵە میدایی بکرێتەوە. ناوەندە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی سەجادیان وتووە کە دەبێ لای خەڵک بڵێن کوڕەکەمان خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە