لاوێکی ئیلامی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا + وێنە

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە ژێر ئەشەکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی ئەو شارە کوژرا.

١١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢١:٤١

 

هەنگاو: لاوێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە ژێر ئەشەکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی ئەو شارە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو ( ٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، لاوێکی خەڵکی ئیلام دوای یەک ڕۆه لە دەستبەسەرکرانی لەژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی ئەو شارەدا گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو لاوە ئیلامیە ”نێعمەتوڵڵا چراغی“ ڕاگەیەندراوە.

یەکێک لە نزیکانی ئەو لاوە ئیلامیە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ناوبراو ڕۆژێک بەر لە کوژرانی بە تۆمەتی دزی لە شوانێک دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە کردووە کە نابێت ئەو هەواڵە میدیایی بکرێتەوە و دەبێ لای خەڵک بڵێن کە خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە