لوقمان نیکزاد خەڵکی مەریوان بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە ١٠٠ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

١١ خەرمانان ٢٧٢١، ١٧:٤٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە ١٠٠ ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢ی سێپتامبری ٢٠٢١)، لوقمان نیکزاد هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان دوای ١٠٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نیکزاد، ناوبراو لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی مەریوان و سنە دەستبەسەر بووە و هەروەها لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

لوقمان نیکزاد تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٣ی مەی ٢٠٢١) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانییان خستووەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە کوردە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە