لوقمان پیرخزرانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی

١ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٢٠:٤٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە مەبەستی تیپەڕکردنی ماوەی سزاکەی خۆی بە بەندیخانەی ئێڤین ناساند.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٩ی سێپتامبری ٢٠٢١) لوقمان پیرخزرانیان، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران بە مەبەستی تێپەرکردنی ماوەی سزای ٩ مانگ بەندکرانەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ناساند.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تاران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی لوقمان پیرخزریان و کچەکەیان دەستبەسەر کرد و دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو کە پەیکەرساز و پێشتریش بە تۆمەتی سیاسی دەستبەسەر کرابوو، دەستبەسەر کرا.

لوقمان پیرخزرانیان و کچەکەی دواجار ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری(٩ی نۆڤەمبر)، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کران.

ناوبراو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی "تێکدانی بیڕوڕایی گشتی" دادگایی و سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە ١٥مانگی بۆ ماوەی ٥ ساڵ هەڵپەسێردراوە و ٩ مانگی دەبێت لە بەندیخانە بەسەر ببات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە