لوڕستان.. دوو هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری برووجێردی پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.

٢٩ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٠:٤٤

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری برووجێردی پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٨ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، دوو هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ژمارە دووی شاری بروجێرد کە بە(تیرچەی بلووک) ناسراوە لە سێدارە دراون.

ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە ”ڕوحوڵڵا بەیرانوەند“ و ”سامان قائێد ڕەحمەت“ خەڵکی شاری برووجێرد ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی ”قەتڵی ئەنقەست“ دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە حوکمی سێدارەی ٦ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە