لێبوردنی نێودەوڵەتی بە نیسبەت ناڕوونی چارەنووسی کەماڵ حەسەن ڕەمەزان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

هەنگاو: رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بە نیسبەت گواستنەوەی کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، بەندکراوی کوردی مەحکووم

٢٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٣:٣٣

 

هەنگاو: رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بە نیسبەت گواستنەوەی کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، بەندکراوی کوردی مەحکووم بە سێدارە بۆ شوێنێکی نادیار، بەپەرۆشبوونی خۆی بە نیسبەت ئەگەری لەسێدارەدانی ناوبراو ڕاگەیاند.

بە پێی راپۆرتی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشت بەستن بە ماڵپەڕی فەرمیی رێکخراوی مافی مرۆڤی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئەو ڕێکخراوە بە نیسبەت گواستنەوەی کەماڵ حەسەن رەمەزان، بەندکراوی کوردی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان، لە ڕۆی ٢٢ی گەلاوێژ بۆ شوێنێکی نادیار، ناڕەزایەتی دەربری  و دەڵێت ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارەی ناوبراو لە ئارادایە.

لێبوردنی نێو دەوڵەتی لە کۆتایی ئەم بەیاننامە دەڵێت بە هۆی نالەبار بوونی دۆخی ئەو بەندکراوە سیاسیە، داواکارین هەرچی زووتر حوکمی سێدارەی ناوبراو هەڵبوەشێتەوە.

 کەمال حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی رۆژاوای کوردستانە کە لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ئورمیە دەستبەسەر کران.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی  لەلایەن قازی شیخلو بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکران حوکم درا.

کەمال حەسەن لە ساڵی ١٣٩٥ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای ئورمیە بە شێوەی غیابی حومکی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لەو دادگایەدا کەماڵ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پژاک و شۆڕشی چەکدارەنە دادگای و حوکمی بەسەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە