لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای ڕاگرتنی حوکمی سێدارەی سێ منداڵی کوردی کرد/ ٢٠ منداڵی کورد چاوەڕوانی حوکمی سێدارەن

هەنگاو: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کرد کە هەرچی زووتر حوکمی سێدارەی سێ منداڵی کورد کە کاتێک تەمەنیان ک.

٤ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٢:٢٨

 

هەنگاو: ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کرد کە هەرچی زووتر حوکمی سێدارەی سێ منداڵی کورد کە کاتێک تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە، تووشی تاوان بوون ڕابگریت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەمەد کەلهوڕ لە بەندیخانەی برووجێردی لوڕسستان، بەرزان نەسروڵڵا زادە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج و شایان سەعیدپوور لە بەندیخانەی سەقز  کە لەکاتی منداڵی تووشی تاوان بوون و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە، ئێستا مەترسی جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان لە ئارادایە.

ساڵح حیجازی، جێگری بەشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە : ” بەرپرسانی ئێرانی دەبێ هەرچی زووتر بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو سێ لاوە هەوڵ بدەن. لەئەگەری جێبەجێ کردنی ئەو حوکمانە، بەرپرسانی ئێرانی بۆ جارێکی دیکە مافەکانی مناڵان بەشێوەیەکی بەرچاو پێشێل دەکەن . یاسا نێو دەوڵەتییەکان لەسێدارە دانی ئەوانەی کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە بە هەموو شێوەیەک ڕەد دەکاتەوە.

بەرزان بەسروڵڵازادە بەندکراوی مەزهەبی کورد کە خەڵکی شاری سنە و ئێستا ٢٦ ساڵ تەمەنی هەیە، لە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ١٣٨٩ی هەتاوی (٨ سال پێش) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر لە حاڵێکدا تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بوو لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشەوە بە تۆمەتی ”محاربە“ (دژایەتی خودا) حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەئێستادا ٢٠ منداڵی کورد چاوەڕوانی حوکمی سێدارە دەکەن کە سەرجەمیان لەکاتێکدا ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپێندراوە تەمەنیان ژێر ١٨ سال بووە.

لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا زەیەب سکانوەند کە لە منداڵی تووشی تاوان بوو، لەسێدارە دراوە و حوکمی سێدارەی ٥ منداڵی کوردیش دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان هەڵوەشایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە